دادگا بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ لە دژی ئێران و 5 وڵاتی ئیسلامی پەسەند دەکات
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی (رۆیتەرز)، دادگای باڵای ئەمریکا بە دەنگی پێنج ئەندام بەرامبەر چوار ئەندام، بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای پەسەند کرد.
رۆژی هەینی 27/1/2017، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیارێکی دەرکرد، کە بەهۆیەوە هاووڵاتییانی وڵاتانی عێراق، سووریا، ئێران، سوودان، لیبیا، سۆماڵ و یەمەن لە وەرگرتنی ڤیزای ئەمریکی و گەشتکردن بۆ ئەمریکا قەدەغەکرد و دواتر عێراق لەناو ئەو لیستە دەرهێندرا.
دادگا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دژبەرانی ئەو بڕیارە نەیانتوانی بیسەلمێنن بڕیارەکە دژی یاسای کۆچی ئەمریکییە و ”یاساکەش هەڵاواردنێکی دینی و نادەستووری نییە“.
دۆناڵد ترەمپ لەبەرامبەر بڕیارەکەی دادگا، رایگەیاندووە، ئەو بڕیارەی دادگا ”سەرکەوتنێکی گەورەیە بۆ گەل و دەستووری ئەمریکی و پاراستنی ئاسایشی وڵات“.
باسنيوز
