ئەمریکا هەڕەشە لە کڕیارانی نەوتی ئێران دەکات
بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی (شەرقولئەوسەت)، بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە، هەڵاواردن بۆ هیچ وڵاتێک ناکرێ و نابێ هیچ وڵات و لایەنێک لە رۆژی 4/11/2018ـەوە نەوت لە ئێرا بکڕن.
ئەو بەرپرسە ئاشکرای کردووە، کە لە دوای ئەو بەروارەوە ئەوەی نەوتی ئێران بکڕێ ”رووبەڕووی سزای ئەمریکا دەبێتەوە“.
هەروەک بەرپرسەکە رایگەیاندووە، گوشارخستنە سەر ئێران ”یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا“.
باسنيوز
