به‌هۆی مووشه‌كی بالیستییه‌وه به‌ریتانیا داوا له هاووڵاتیانی ده‌كات نه‌چنه ئیمارات
ڕۆژنامه‌ی (زه سه‌نی) به‌ریتانی له‌م باره‌یه‌وه هه‌واڵێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه میرنشینی ئیمارات مه‌ترسی هێرشی مووشه‌كی بالیستی له‌لایه‌ن حوسیینهكانهوه له‌سه‌ره بۆیه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا داوا له هاووڵاتیانی ده‌كات كه سه‌ردانی میرنیشی ئیمارات نه‌كه‌ن.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تیشی له چه‌ند مانگی ڕابردوودا حوسییه‌كان چه‌ند موشه‌كێكی بالیستیان ره‌وانه‌ی سعوودییه كرد ، بۆیه گومان ده‌كرێ كه هه‌مان مووشه‌ك ئاراسته‌ی ئیماراتیش بكه‌ن.
ئه‌و هۆشدارییه‌ش له كاتێكدا دێ كه مانگی یه‌كی ئه‌مساڵ حوسییه‌كان هه‌ره‌شه‌یان له میرنیشینی ئیمارات كرد كه مووشه‌كیان ئاراسته ده‌كات ، به‌ڵام له‌لایه‌ن میرنشینی ئیماراته‌وه تاوه‌كو ئێستا ئه‌و هه‌ڕه‌شانه به هه‌ند وه‌رنه‌گیراون.
باس‌نیوز
