گۆڤاری (تایم)ی ئەمریکی لە ڕێگەی بەرگی گۆڤارەکەیەوە ھێرش دەکاتە سەر ترەمپ
لە بەرگی گۆڤاری تایم وێنەیەکی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، تێکەڵی وێنەیەکی منداڵێکی پەنابەر کراوە، لەسەر وێنەکەش نووسراوە "بەخێربێی بۆ ئەمریکا".
گۆڤارەکەش لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر)، لە توێتیێکی تایبەت بە وێنەکە، نووسیویەتی "ئەمەش سیاسەت دوای ھاتنی ترەمپ کە بریتییە لە جیاکردنەوەی منداڵان لە دایک و باوکیان، ئێمە چ جۆرە وڵاتێکین".
وێنەی منداڵەکە لەلایەن وێنەگری بەناوبانگی ئەمریکی (جۆن مۆر) لە یەکێک وێستگەکانی پەنابەران لەنێوان سنووری ئەمریکا و مەکسیک گیراوە، لەگەڵ بڵابوونەوەی وێنەکەش ترەمپ زۆرترین ڕەخنەی لە ڕاگەیاندنەکانی ئەمریکا لێ گیرا.
باسنیوز
