تاڵیبان دەست بەسەر بنکەیەکی سەربازیی سوپادا دەگرێت

 تاڵیبان دەست بەسەر بنکەیەکی سەربازیی سوپادا دەگرێت
چەکدارانی بزووتنەوەی تیرۆریستی تاڵیبانی ئەفغانستان هێرشیان کردووەتە سەر بنکەیەکی سوپا و دەستیان بەسەردا گرتووە.

عەبدولغەفور مالکزای، حاکمی هەرێمی بادگیس رایگەیاندووە، تاڵیبان سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە 20/6/2018 هێرشەکەی بۆ سەر بازگەیەک و بنکەیەکی سوپای ئەفغانستان لە ناوچەی بالمرگاب لە هەرێمەکە.

لە ئەنجامی هێرشەکەدا، کە یەکەم هێرشە تاڵیبان لە دوای جەژنی رەمەزان ئەنجامی دابێ، 30 سەربازی ئەفغانی و 15 چەکداری تاڵیبان کوژراون.

پێشتر بەبۆنەی جەژنی رەمەزانەوە، سوپای ئەفغانستان و تاڵیبان رێک کەوتن لەسەر ئاگربەستی کاتی.









باسنيوز
Top