سوپای پاسداران: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا خیانەتە

 سوپای پاسداران: دانوستان لەگەڵ ئەمریکا خیانەتە
بە گوتەی فەرماندەی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران، ئێستا ئەو وڵاتە بەتەما نییە بەرهەمهێنانی مووشەکی دوورهاوێژ لە دوو هەزار کیلۆمەتر زیاتر بکات و هاوکات دەڵێت ئەوانەی پیشنیاری دانوستان لەگەڵ ئەمریکا دەکەن، خائینن.



محەمەدعەلی جەعفەری، دوێنێ سێشەممە 2018/6/19 لە کۆبوونەوەیەکدا ئەو قسانەی کردووە و ڕای گەیاندووە هەرچەند لەباری زانستییەوە توانایی بردنەسەری مەوادابڕی مووشەکمان هەیە، بەڵام ئێستا لە بەرنامەماندا نییە.



فەرماندەی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەش کردووە، جارێ سیاسەتی ئێران ئەوە نییە مەودای دوورهاوێژی مووشەکەکانی زیاد بکات، چونکە زۆرێک لە ئامانجە ستراتیجییەکانی دوژمنان لە مەودای دوو هەزار کیلۆمەتر دان و دوژمن ناوێری بەرەنگاری کۆماری ئیسلامی ببێتەوە.



ئێران خاوەنی یەکێک لە گەورەترین بەرنامە مووشەکییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە و باس لەوە دەکرێت کە مەودای مووشەکەکانی ئێران دەگەنە ئیسرائیل.






باسنيوز
Top