عەلی ئەكبەر ساڵحی: ئەگەر رۆژئاوا هەوڵبدات رۆڵی ئێران كەم بكاتەوە، دەدۆڕێن
عەلی ئەكبەر ساڵحی، سەرۆكی رێكخراوی وزەی ئەتۆمی ئێران لەمیانەی كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان رایگەیاند، "ئەگەر رۆژئاوا هەوڵبدات رۆڵی ئێران كەم بكاتەوە ئەوا دەدۆڕێن".
ساڵحی هەروەها پێشنیارەكانی ئەوروپای بۆ رزگاركردنی رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی رەتكردەوە و وتی، "ئەو پێشنیارانە تاران رازی ناكەن".
8ی مانگی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی ئێران كشایەوە، ئێران هەڕەشە هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنەكە دەكات هەرچەندە بەریتانیا و فەڕەنسا و ئەڵمانیا-ی بەشدار لە رێككەوتنەكە لە هەوڵی ئەوەدان رێككەوتنەكە رزگار بكەن و تاران ڕازی بكەن بەوەی لەسەر رێككەوتنە ئەتۆمییەكە بمێنێتەوە.
خەندان
