ترەمپ 50 ملیار دۆلار باجی سەرباری خستە سەر كەلوپەلی چینی
ترەمپ لە نووسراوێکی سەرۆكایەتیدا رایگەیاند کە بەھۆی دزینی بیرۆکەی تەکنۆلۆجی و ئەنجامدانی بازرگانdی نادادپەروەر لەلایەن چینەوە، بڕیاری داوە بەڕێژەی %25 باجی گومرک بخاتە سەر بەشێک لە ئامێرەکانی تەکنەلۆجی ئەو وڵاتە.
بڕی زیادکردنی ئەم باجە سەربارە دەگاتە 50 ملیار دۆلاری ئەمریكی و ناوی ئەو ئامێرانەی کە باجەکەیان خراوەتە سەر لەلایەن نوێنەرایەتی بازرگانی ئەمریکا ئاشکرا کراون.
سەرۆکی ئەمریکا لە ئاداری رابردوودا رایگەیاندبوو کە باجی گومرگ بە رێژەی %25 لەسەر بەرھەمی ھاوردەکراوی وەک ئاسن و ئەلەمنیۆم دادەنێن.
bas news-
