لە مۆسكۆ ئۆتۆمبێلێك هەشت كەسی شێلا

لە مۆسكۆ ئۆتۆمبێلێك هەشت كەسی شێلا


ئەمشەو لە مۆسكۆی پایتەختی رووسیا و لە گەرمەی بەڕێوەچوونی یارییەكانی مۆندیالی تۆپی پێی 2018، ئۆتۆمبێلێكی تاكسی هەشت كەسی شێلا، پۆلیسیش دەمودەست بەدووریخستەوە رووداوەكە هێرشی تیرۆریستی بێت.


تۆڕی هەواڵی (سكای نیوز) بڵاوی كردەوە كە ئەمشەو بەلایەنی كەمەوە هەشت كەس بوونەتە قوربانی رووداوێكی هاتوچۆ، كە تیایدا ئۆتۆمبێلێكی تاكسی خۆی بەنێو قەرەباڵخیەكدا كێشاوە، لە هاندەرانی یارییەكانی تۆپی پێی مۆندیالدا.


ئەم ڕووداوە لە كاتێكدایە كە هەر ئەمڕۆ ئەمریكا لە بانگەوازێكدا دەزگا ئەمنییەكانی رووسیای لە ئەگەری روودانی هێرشی تیرۆریستی لە میانی بەڕێوەچوونی یارییەكانی مۆندیالدا ئاگادار كردبووەوە.


لەمبارەیەوە پۆلیسی رووسیا دووپاتی كردەوە هیچ كەسێك بەهۆی رووداوەكەوە گیانی لەدەست نەداوە و بەدووریشی خستەوە هێرشەكە تیرۆریستی بووبیت، بەڵكو رایگەیاند رووداوەكە بەهۆی قەرەباڵخی هاتوچۆوە بووە.
bas news-
Top