وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا: ناكۆكییەكان لەگەڵ مێركڵ سەبارەت بە كۆچبەران مەترسیدارن
بەپێی رۆیتەرز، هۆرست سیهۆفەر لە نوسراوێكدا لە ڕۆژنامەی فرانكفۆرتی ئەڵمانی نوسیویەتی، "ئەوروپا لە مەترسیدایە و ئەڵمانیاش بە هەمان شێوە، رەوشەكە مەترسیدارە و زاڵبوون بەسەریدا مەحاڵە."
جەختیشی لەوەكردەوە، كە پارێزگاری لە مافی خۆی دەكات بۆ رەتكردنەوە ئەو كۆچبەرانەی لە ئەڵمانیان، بەڵام ئارەزووی خۆی دەربڕی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی ئەوروپی.
وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا وتیشی، "زۆر گرنگە كۆبوونەوەكەی یەكێتی ئەوروپا لە كۆتایی مانگی شەشدا بگاتە كۆمەڵێك رێككەوتن، كە تیایدا دان بنێن بەو قورساییەی ئەڵمانیا لەسەر شانیەتی سەبارەت بە سیاسەتی كۆچ".
رونیشیكردەوە، یەكێتی ئەوروپا دەبێت زامنی پاراستنی سنوورەكانی دەرەوەی یەكێتییەكە بكات و بەشێوەیەكی دادپەروەرانەش ئەو كەسانەی دابەشبكات كە ڕێگەیان پێدەدرێت بمێننەوە و بەخێراییش ئەو كەسانە بنێرنەوە كە مافی ئەوەیان نیە لە ئەوروپادا بمێننەوە.
خەندان
