پۆلیسی مۆسكۆ دانپێدانانی شۆفێری تاكسییه‌كه‌ی ڕووداوه‌كه‌ی دوێنێ بڵاوده‌كاته‌وه
به‌پێی زانیارییه‌كانی میدیا ڕووسییه‌كان له ئه‌نجامی ئه‌و ڕووداوه‌دا زیاتر له 8 كه‌س له پیاده‌ڕۆیانی سه‌ر شه‌قامه‌كه زامداربوونه و ئه‌مڕۆش پۆلیسی شاره‌كه دانپێدانانی شۆفێره‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه.
به‌پێی گوته‌ی پۆلیسی شاره‌كه شۆفێره‌كه خه‌ڵكی وڵاتی قیرغزستانه و ته‌مه‌نی 28 ساڵه و دوای ڕووداوه‌كه ڕاسته‌وخۆ ده‌ستگیركراوه و له‌میانه‌ی لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵی دانی به ئه‌وه‌دا ناوه كه پێش ڕووداوه‌كه سه‌ری لێشاوه و له‌بری ئه‌وه‌ی پێ به ئستۆپی ئۆتۆمۆبێله‌كه‌ی بنێ بۆ ئه‌وه بوه‌ستێ پێی له شوێنی په‌یدانی به‌نزینه‌كه ناوه و به‌وهۆیه‌وه ڕووداوه‌كه‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی بڵاوبووه‌ته‌وه له دوای ڕووداوه‌كه شۆفێره‌كه هه‌وڵی ڕاكردن ده‌دات به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن خه‌ڵكی سه‌رشه‌قامه‌كه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت و دواتریش ڕاده‌ستی پۆلیس كراوه.
ئه‌م ڕووداوه له كاتێكدایه كه ئێستا به‌هۆی به‌رێوه‌چوونی یارییه‌كانی مۆندیالی تۆپی پێی 2018 به سه‌دان هه‌زار كه‌س له سه‌رتاسه‌ری جیهانه‌وه بۆ سه‌یركردنی یارییه‌كانی ڕوویان له وڵاتی ڕووسیا كردووه.
باسنيوز
