میدیاكانی فه‌ڕه‌نسا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی توركیا ڕه‌خنه‌باران ده‌كه‌ن
گۆڤاری (لی پۆینت) له زۆرێك ئه‌و راپۆرتانه‌ی له‌باره‌ی توركیاوه بڵاوی ده‌كاته‌وه ره‌خنه له سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌گرێت و به كه‌سێكی دكتاتۆر ناوی ده‌بات.
ئه‌و گۆڤاره له‌باره‌ی هه‌ڵبژلردنی په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌نووسێت: "هه‌ڵبژاردنه‌كه نایه‌كسانی تێدا ده‌كرێت. خۆزگه ئه‌ردۆغان كه‌سێك ده‌بوو ئێمه‌ی شه‌رمه‌زار ده‌كرد له‌رووی دیموكراتییه‌وه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و كه‌سێكی دكتاتۆره."
گۆڤاری (ئێكسپرێس)ـیش به هه‌مان شێوه ره‌خنه له سیاسه‌تی ئه‌ردۆغان ده‌گرێت، هه‌روه‌ها پێیوایه به هۆی ئه‌وه‌ی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش به ناحه‌ق زیندانی كراوه و كاندیدی هه‌ده‌په‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، بۆیه ده‌نگێكی زۆر ده‌هێنێت. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی داوه له توركیا شتێك نییه به ناوی دیموكراتی.
گۆڤاری لۆمۆندیش پێشبینی ده‌كات له گه‌ڕی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردندا ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان نه‌توانێت بیباته‌وه و هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌وێته گه‌ڕی دووه‌م.
ده‌نوسێت: "هه‌ده‌په ده‌میرتاشی كرده كاندیدی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی، ئه‌مه‌یش وای كرد كوردانی باكوور ده‌نگ به ئه‌ردۆغان نه‌ده‌ن و ده‌میرتاش هه‌ڵبژێرن. به هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان زۆرێك له سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په‌ی قه‌ییوم كردووه و هاوسه‌رۆكانی پێشووی هه‌ده‌په و چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی تریشی زیندانی كردووه، بۆیه هه‌ده‌په به‌ربه‌ستی هه‌ڵبژاردن ده‌شكێنێت. به‌مه‌ش ئاكپارتی له‌ناو په‌رله‌مان زۆرینه له ده‌ست ده‌دات".
باسنيوز
