ترامب : هەر سێ وڵاتی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بۆ میوانداریی مۆندیالی 2026 هەڵبژێردران.

ترامب : هەر سێ وڵاتی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بۆ میوانداریی مۆندیالی 2026 هەڵبژێردران.
دوای دەستنیشانکردنی ئەمریکا و دوو وڵاتی دیکە بۆ میوانداریی یارییەکانی جامی جیهانی (مۆندیال)ی 2026، سەرۆکی ئەمریکا پیرۆزبایی دەکات.



دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، هەر سێ وڵاتی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بۆ میوانداریی مۆندیالی 2026 هەڵبژێردران.



دۆناڵد ترەمپ جگە لە پیرۆزباییکردن، رایگەیاندووە، ئەو سێ وڵاتە پێویستیان بە ”کاری سەختی زۆرتر“ هەیە بۆ ئەوەی ئەو مۆندیالە بە باشی بەڕێوە ببەن.



ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 13/6/2018، فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی (فیفا) هەڵبژاردنی بۆ دەستنیشانکردنی وڵاتی میوانداری مۆندیالی 2026 ئەنجام دا.



ئەمریکا، مەکسیک و کەنەدا بە هاوبەشی رکابەریی مەغریبی عەرەبییان دەکرد و دوای دەنگدان، ئەو سێ وڵاتەی ئەمریکا بۆ میوانداریکردنی ئەو مۆندیالە، دەستنیشان کران.



لە دەنگدانەکەدا، هەر حەوت وڵاتی ئیمارات، بەحرێن، عێراق، عومان، ئوردن، سـعودیە و لوبنان دەنگیان لە دژی مەغریب و لە بەرژەوەندیی ئەو سێ وڵاتەی ئەمریکا، دا.




باسنیوز
Top