تره‌مپ: ئێران له سووریا و یه‌مه‌ن ده‌كشێته‌وه
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا، له‌دیدارێكى ته‌له‌فزیۆنى له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (فۆكس نیوز) ڕای گه‌یاند: "پێموایه ئێران گۆڕاوه، چونكه ئێستا ئێرانییه‌كان ڕوویان له ده‌ریای ناوه‌ڕاست نییه، ئه‌وه‌تا ده‌ستیان به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له یه‌مه‌ن و سووریا، كرد و ئه‌مه‌ش كارێكى جیاوازه به‌ته‌واوه‌تى".
تره‌مپ، جه‌ختی كرده‌وه، كه ئێران، ئه‌و ئێرانه‌ى پێش 3 بۆ 4 مانگى ڕابردوو نییه، گوتیشی: "ئه‌وكات زیاتر بوێر بوو".
له 8ى ئایارى ڕابردوو، سه‌رۆكى ئه‌مریكا كشانه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى له ڕێككه‌وتنى ئه‌تۆمى شه‌ش وڵاته زلهێزه‌كه و ئێران ڕاگه‌یاند، كه له ساڵى 2015 واژۆ كرابوو.
هه‌ر ئه‌وكات، گه‌ڕانه‌وه‌ى هه‌موو سزاكانى سه‌ر ئێرانى ڕاگه‌یاند، كه له پێش ڕێككه‌وتنه‌كه به‌سه‌ر تاران سه‌پێندرابوو، سزاكان ئه‌و وڵاتانه‌ش ده‌گرێته‌وه، كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامی‌دا ده‌كه‌ن.
ئه‌مریكا، ئێران به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كه پشتیوانیی سه‌ربازی و دارایی پێشكه‌ش به ڕ‌ژێمى سووریا و حووسییه‌كانى یه‌مه‌ن ده‌كات، پێیشیوایه، به‌و پشتیوانییه‌ى سه‌قامگیری له خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، تێك ده‌دات.
bas news -
