عه‌لى قه‌ره‌داغى: پیلانێكى گه‌وره دژ به توركیا و ئیسلام داڕێژراوه‌ته‌وه
عه‌لى قه‌ره‌داغی، له وتارێكیدا له شارى ئه‌ستانبوول به ئاماده‌بوونى 450 له زانایانى موسڵمان له توركیا و ده‌ره‌وه و ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی باڵاى تورك، له‌نێویانیشدا والى ئه‌ستانبوول و كوڕى ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان، باسى له "پیلانه گه‌وره‌كه" كرد.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی لقى توركیای یه‌كێتى زانایانی موسڵمان، عه‌لى قه‌ره‌داغى، ڕای گه‌یاندووه: "پیلانێكى گه‌وره دژ به ئومه‌تى ئیسلام داڕێژراوه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه كه به‌ده‌ست ژماره‌یه‌ك له سیاسییه‌كانى، جێبه‌جێ ده‌كرێت".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه ئه‌و پیلانه له ڕاستیدا، درێژه‌پێده‌رى پیلانێكى گه‌وره‌یه دژ به ئیسلامى ڕاسته‌قینه و شه‌ریعه‌ت، گوتیشی: "دوژمنان و نه‌فامه‌كان ده‌یانه‌وێت سزاى هه‌ركه‌سێك بده‌ن یان هه‌ر ده‌وڵه‌تێك له‌گه‌ڵ پرۆژه‌ى موسڵمانان و پرسه‌كانیان بوه‌ستێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌هه‌وڵیشدان بۆ شكستپێهێنانى هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو".
ئه‌میندارى گشتیی یه‌كێتى زانایانی موسڵمان، وته‌كانى به نموونه‌ى توركیا پشت ئه‌ستوور كرد و گوتی: "پیلانه‌كه‌ى دژ به توركیا گه‌وره‌یه، له ڕووی ئابووریی و سیاسییه‌وه گه‌وره‌یه و به ناحه‌قییش ده‌كرێت". ئاماژه‌ى به‌وه‌دا، كه دوژمنانى ئیسلام، ئیسلامێكى بێ ڕۆحیان ده‌وێت، هێزى نه‌بێت، ژیانی نه‌بێت، ته‌نها په‌یوه‌ندییه‌كی ڕۆحی.
هه‌روه‌ها باسى له فڵه‌ستین و قودس كرد و گوتى: "ڕێككه‌وتنى سه‌ده، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى فڵه‌ستین- ئیسرائیل كارى له‌سه‌ر ده‌كات، به‌شێوه‌یه‌ك كه فڵه‌ستینییه‌كان ناچار بكات سازش بكه‌ن".
هه‌ر ئه‌مڕۆش عه‌لى قه‌ره‌داغى داواى له حكوومه‌تى نه‌مسا كرد، له بڕیارى داخستنى 7 مزگه‌وته‌كه و دیپۆرتكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى زۆر له مامۆستایانی ئاینی، په‌شیمان ببێته‌وه.
هه‌ینی ڕابردوو، حكوومه‌تى نه‌مسا بڕیارى داخستنى 7 مزگه‌وت و دیپۆرتكردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كی زۆر له پیاوانى ئاینی به تۆمه‌تى"بلاوكردنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌په‌رستى و تێڕوانینی ڕادیكالى" ده‌ركرد، هه‌روه‌ها مافى نیشته‌جێبوونى ئه‌و پیاوه ئاینییانه ده‌ركرد، كه سه‌ر به "یه‌كێتی توركیا- نه‌مسا بۆ ڕۆشنبیری ئیسلامی و هه‌ماهه‌نگی كۆمه‌ڵایه‌تینو سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی كاروبارى ئاینی توركیایه.
باسنيوز
