راوێژکاری ئەڵمانیا داوای بەپەلە و بەزۆر نارنەوە پەنابەرە رەتکراوەکان دەکات

 راوێژکاری ئەڵمانیا داوای بەپەلە و بەزۆر نارنەوە پەنابەرە رەتکراوەکان دەکات
راوێژکاری ئەڵمانیا داوای ناردنەوەی پەنابەرە رەتکراوەکان لە ئەڵمانیاوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، دەکات.



ئەنجێڵا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنی کەناڵێکی وڵاتەکەی، رایگەیاندووە، لە رووداوی کوشتنی کچە مێرمنداڵە ئەڵمانییەکەوە وانەیەک وەردەگرن، کە بریتییە لە خێراییکردن لە چارەسەرکردنی کێشەی پەنابەران.



ئەنجێڵا مێرکڵ هەروەها رایگەیاندووە، ”زۆر گرنگە“ حکوومەتی ئەڵمانیا بەخێرایی کارە ئیدارییەکانی بەزۆر ناردنەوەی ئەو پەنابەرانە تەواو بکات، کە لە ئەڵمانیان و پێدانی مافی مانەوە پێیان، رەتکراوەتەوە.



ئەو لێدوانەی روێژکاری ئەڵمانیا وەک کاردانەوەیەک بوو دژی دەستدرێژیکردنە سەر و کوشتنی کچێکی ئەڵمانیی تەمەن 14 ساڵی دێت، کە دوو گەنجی خەڵکی تورکیا و هەرێمی کوردستان، ئەنجامیان دا.



دوای کوشتنی ئەو کچە ئەڵمانیا، یەکێک لە بکوژەکان لە ئەڵمانیا هەڵات و خۆی گەیاندەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام لە شاری دهۆک لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی کوردستان دەستگیر کرا و رادەستی پۆلیسی ئەڵمانی کرا.



دوای ناردنەوەی ئەو بکوژە بۆ ئەڵمانیا، وەزیری ناوخۆی ئەڵمانیا لە پرێس کۆنفرانسێکدا سوپاسی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستانی کرد و ئەنجێڵا مێرکڵیش هەماهەنگیی هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا و هەرێمی کوردستانی بە ”زۆر باش“ ناوبرد.




باسنيوز
Top