ئاگر له كۆمپانیای بی ئێم كه‌وته‌وه و قوربانى هه‌یه
به‌پێی میدیاكانى ئه‌ڵمانیا، ئاگره‌كه له لقى كۆمپانیاكه له شارۆچكه‌ى لاندشووت، كه‌وتووه‌ته كه بهشارۆچكهیهكی پیشەسازییدادهنرێت و70 کیلۆمەتر لە باکووری شارى میونشنه.
میدیاكانى ئه‌ڵمانیا بلاویان كردووه‌ته‌وه، كه به‌هۆى ئه‌و ڕووداوه‌وه سێ كه‌س بریندار بوون، یه‌كێكیان كارمه‌ندى ئاگركوژێنه‌وه‌یه و برینه‌كانیان سووكه، ئاگرەکەش لە قاڵبێکی کانزاییەوە تەشەنەی کردووە.
وه‌ك ئاماژه‌ى پێدراوه، کارمەندەکان بەهۆی هەڵمژینی دوکەڵێکی زۆری ئاگرەکە و تێكچوونی باری تەندروستییان، مۆڵەتییان پێدراوە، هاوكات هێڵی شهمهندۆفهرى نێوان هه‌ردوو شارۆچكه‌ى Wörth an der Isar و Landshut داخراوه.
باسنيوز
