شازادەیەکی ئیماراتی پەنا دەباتە بەر قەتەر
بەپێی راپۆرتێکی رۆژنامەی (دەیلی تەلەگراف)، کە لە چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەکانی ئیمارات گواستوویەتیەوە، شێخ راشد بن حەمەد ئەلشەرقی، سەرۆکی دەستەی رۆشنبیری و راگەیاندن لە ئیمارەتی فەجیرە ماوەی 34 رۆژ لە لەندەن بووە و دواتر پەیوەندیی بە باڵیۆزخانەی قەتەرەوە کردووە.
ئەو سەرچاوانە باسیان لەوە کردووە، کە شێخ راشد بن حەمەد ئەلشەرقی، کە کوڕی حاکمی ئیمارەتی فەجیرەیە، هەوڵی داوە ببێتە شازادەی جێنشینی ئیمارەتی فەجیرە، بەڵام شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیان، شازادەی جێنشینی ئیمارەتی ئەبو زەبی رێگری لێ کردووە، چونکە ”دەیەوێ برا بچووکەکەی بکاتە شازادەی جێنشینی فەجیرە“.
رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، کە شێخ راشد بن حەمەد ئەلشەرقی چووەتە باڵیۆزخانەی قەتەر لە لەندەن و داوای مافی پەنابەریی دیپلۆماتی کردووە و دواتریش لە لەندەنەوە گواستراوەتەوە دەوحەی پایتەختی قەتەر.
لە راپۆرتەکەدا جەخت لە ”رۆڵ و گرنگیی“ ئەو شێخە بۆ قەتەر کراوەتەوە، کە دەتوانێ ببێتە کارتێکی گوشاری قەتەری دژی ئیمارات، هەر بۆیە حکوومەتی قەتەر پێشنیازی پێدانی نزیکەی شەش ملیۆن و 700 هەزار دۆلاریان پێ داوە.
باسنيوز
