چوار شا و میر و شێخزادە گفتوگۆ لەبارەی خۆپیشاندانی خەڵکی ئەو وڵاتە دەکەن

  چوار شا و میر و شێخزادە گفتوگۆ لەبارەی خۆپیشاندانی خەڵکی ئەو وڵاتە دەکەن
شای سعودیە داوای کۆبوونەوەی ژمارەیەک شا و حاکمی عەرەبی دەکات بۆ تاوتوێکردنی رەوشی ناوخۆیی ئوردن.



چەند رۆژێکە بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی خواردن و زیادبوونی باج، هاووڵاتییانی ئوردنی دەستیان بە خۆپیشاندان و گردبوونەوەی ناڕەزایی دژی حکوومەتی وڵاتەکەیان کردووە.



هەرچەندە بۆ راگرتنی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان، شا عەبدوڵڵای دووەم، شای ئوردن حکوومەتی وڵاتەکەی هەڵوەشاندەوە و کەسێکی دیکەی بۆ پێکهێنانی حکوومەتێکی نوێ راسپارد، بەڵام خەڵکی وڵاتەکە بەردەوامن لەسەر گردبوونەوە و ناڕەزایی دەربڕین.



رۆژی شەممە 9/6/2018، دیوانی شاهانەی سعودیە بڵاوی کردووەتەوە، کە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز، شای سعودیە پەیوەندیی بە هەریەکە لە شای ئوردن، شێخ سەباح ئەحمەد ئەلسوباحی ئەمیری کوێت و شێخ محەمەد بن زاید ئال نەهیانی شازادەی جێنشینی ئەبوزەبی و جێگری فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی ئیمارات کردووە.



شا سەلمان داوای لە شا عەبدوڵڵا، شێخ سەباح ئەحمەد و شێخ زاید کردووە رۆژی 11/6/2018 لە شاری مەککە لە سعودیە ئامادەبن بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی کێشە ئابوورییەکانی ئوردن و رەوشی ناوخۆیی ئەو وڵاتە.




باسنيوز
Top