له مۆندیالی ٢٠١٨ دا كیا مۆتۆرز شه‌ریكی فه‌رمیی فیفایه
مه‌راسیمی پێشكه‌شكردنی ئۆتۆمۆبیله‌كان له ٣١ ی ئایاری رابردوو له یاریگه‌ی لۆزنیكی له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چوو. له‌و یاریگه‌یه یاریی كۆتایی جامی جیهان له ١٥ ی ته‌مموز به‌ڕێوه ده‌چێ. یاریی كردنه‌وه‌ش له ١٤ ی ئه‌م مانگه له‌نێوان رووسیا و سعوودییه ئه‌نجام ده‌درێ.
ئه‌و ئۆتۆمۆبیلانه‌ی لیژنه‌ی پاڵه‌وانێتییه‌كه له كیا مۆتۆرز وه‌ریان گرت بریتین له سپید هاچباك و SUV سپۆرتاج و سۆرینتۆ و كۆریسی سیدانی نایاب.
كیا به ریزێك ئۆتۆمۆبیلی گرانبه‌ها به‌شداری ده‌كات به‌وه‌ی سه‌ریكی فه‌رمیی فیفایه.
ئاهه‌نگه‌كه به ئاماده‌بوونی جای نییو هاوس سه‌رۆكی به‌شی وه‌رگرتن و مافی بازاڕكاریی یه‌كێتیی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تی فیفا و ئه‌لێكسی سوروكین سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی كارگێڕی و سه‌رۆكی جێبه‌جێكاریی لیژنه‌ی ئاماده‌كاریی ناوخۆی فیفا و نیمانیا فیدیچ ئه‌فسانه‌ی تۆپی پێی سڕبی و یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی به‌ڕێوه چوو.
له‌باره‌ی ئه‌مه جای نییو هاوس گوتی: كۆمپانیای كیا مۆتۆرز له ساڵی ٢٠٠٧ ه‌وه سپۆنسه‌ری فه‌رمیی یه‌كێتیی تۆپی پێی نێوده‌وڵه‌تییه. له‌و كاته‌وه كیا به به‌رده‌وام كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمۆبیلمان پێشكه‌ش ده‌كات بۆ هاوكاریكردن له گواستنه‌وه‌ی یاریزانان و به‌رپرسانی وه‌رزشی و گه‌وره به‌رپرسان له پاڵه‌وانێتییه‌كه. ئێمه‌ش به خۆشحاڵییه‌وه سوپاسگوزارین. نییوهاوس روونی كرده‌وه: كیا رۆڵێكی گه‌وره و سه‌ركه‌وتووانه له به‌ڕێوه‌بردنی مۆندیال ده‌گێڕێ.
هه‌روه‌ها فیفا و كیا مۆتۆرز به یه‌كه‌وه به‌شداری ده‌كه‌ن له پێشكه‌شكردنی خۆشییه‌كانی ئه‌و یارییه جه‌ماوه‌رییه كه یه‌كه‌مه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
له لای خۆیه‌وه جیونگ وون جیۆنگ سه‌رۆكی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز له رووسیا گوتی: جامی جیهانی ٢٠١٨ چه‌ند رۆژێكی ماوه ئێمه‌ش هه‌وڵ ده‌ده‌ین خه‌ڵك له لۆگۆی كیا نزیك بكه‌ینه‌وه له‌م رووداوه گه‌وره‌یه‌دا.
خه ليل بله يى
