کیم جۆنگ ئون لە کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ دەترسێ

 کیم جۆنگ ئون لە کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ دەترسێ
سەرۆکی کۆریای باکوور لە کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا ترسی هەیە و نیگەرانە لە هەوڵێکی تیرۆریستی.



ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکی، کەخەریکی ئامادەکارین بۆ کۆبوونەوەی کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوور و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی وڵاتەکەیان، ئەو نیگەرانییەیان ئاشکرا کردووە.



ئاژانسی (بلومبێرگ) لە راپۆرتێکدا بەبێ ناوهێنانیان، رایگەیاندووە، ژمارەیەک بەرپرسی ئەمریکی رایانگەیاندووە، هەستی دەکەن کیم جۆنگ ئون نیگەرانە لە کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵ ترەمپ و ترسی لە تیرۆرکردنی هەیە.



کۆبوونەوەکە لە هۆتێل (کاپێلا) لە سەنگافوورە لەژێر چاودێرییەکی توندی ئەمنی بەڕێوە دەچێت.



بڕیارە رۆژی 12/6/2018 کیم جۆنگ ئونی سەرۆکی کۆریای باکوورر و دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە سەنگافوورە لە باشووری رۆژهەڵاتی کیشوەری ئاسیا، کۆ ببنەوە.



بە دانوستاندن و رێککەوتنی کیم جۆنگ ئون و دۆناڵد ترەمپ، مەترسییەکی گەورە لەسەر ئاسایشی جیهانی لادەچێت، لەکاتێکدا پێش چەند مانگێک، هەردوو سەرۆک هەڕەشەی بەکارهێنانی چەکی ناوکیان لە دژی یەکتر، دەکرد.



لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا (1939-1945)، سوپای یابان دەستی بەسەر باشووری نیمچە دوورگەی کۆریادا گرت و سوپای رووسیاش دەستی بەسەر باکووری نیمچە دوورگەکەدا گرت. دوای کۆتایی هاتنی جەنگەکەش، هەر یەکە لەو دوو بەشە، بوونە وڵاتێکی سەربەخۆ، بەشە باکوورییەکە چووە ناو بەرەی یەکێتیی سۆڤیەت (رووسیای ئێستا) و بەشە باشوورییەکەش چووە ناو بەرەی یابان و ئەمریکا.



رژێمی کۆریای باکوور، کە ئێستا کیم جۆنگ ئون سەرۆکایەتیی دەکات، گوێڕایەلی هیچ یاسا و رێککەوتنێکی نێودەوڵەتی نابێ و بەردەوامە لە پەرەپێدانی چەکە ناوەکی و مووشەکە دوور هاوێژەکانی، بەهۆی ئەو بەردەوامبوونەشی، دەیان گەمارۆی سیاسی، ئابووریی و دیپلۆماسی لەلایەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و ئەمریکاوە خراوەتە سەر.


باسنیوز
Top