ئهمهریكا فڕۆكهی ئێف 35 دهداته توركیا
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵی سپوتنیکی رووسی، مەولوود چاوشئۆغلو، وەزیری دەرەوەی تورکیا، لە لێدوانێکدا گوتوویهتی: "ئێمە بە ئەمریکییەکانمان گوت وەڵامی هەڕەشە بە باشی نادەینەوە، ئێمە لەبارەی فڕۆکەی ئێف-35، رێکكەوتنمان هەیە، 21ی حوزەیران یەکەم فڕۆکە دەگوازرێتەوە".
مانگی ئادار/ مارسی رابردوو، لێژنەی بهرگری له کۆنگرێسی ئەمریکا تایبەت بە خزمەتگوزاری چەک، تورکیای لە لیستی کڕیارانی فڕۆکەی ئێف-35 دوورخستەوە بەهۆی ئەوەی ئەنقەرە هەوڵی کڕینی سیستەمی دژە مووشەکی ئێس-400 رووسی داوە، كه ئهندامی رێكخراوی هاوپهیمانی باكووری ئهتڵهسی (ناتۆیه).
فڕۆکەی ئێف-35، بە شێوەیەکی سەرەکی لە لایەن ئەمریکاوە خەرجییەکانی تەرخان دەکرێت، بەڵام له درووستكردنهكهیدا هەر یەک لە وڵاتانی بەریتانیا، ئوسترالیا، کەنەدا، نەرویج، دانیمارک، هۆڵەندا و تورکیا هەماهەنگی ئەمریکایان کردووه.
ئهگهرچی تێچووی توێژینهوه و تاقیكردنهوهكان، تا گهیشتنه ئهنجامی كۆتایی بۆ درووستكردنی فڕۆكهكه، گهیشته 406 ملیار دۆلاری ئهمهریكی بهڵام نرخی هەر فڕۆکەیەکی ئێف-35 لە ئێستادا، 94.6 ملیۆن دۆلارە و بۆ یەکەمینجار لە ساڵی 2018 لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە بەکارهاتووە.
تایبەتمەندییەکانی فڕۆکەی ئێف-35:
- توانای دەستنیشانکردنی دوژمنەکانی بە تەواوی هەیە و رادارەکانیان دەشێوێنێت.
- لەناو راداردا دەرناکەوێت، بەمەش دەتوانێت ئامانجە دوورهکانی بپێکێت، بێ ئەوەی هەست بە بوونی بکرێت.
- چەک و سێنسەر و وەرگری زانیاری پێشکەوتووتری هەیە لە فڕۆکە جەنگییەکانی پێش خۆی.
- خێراییهكهی نزیکەی 2 هەزار كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا.
K24 -
