ئایەتوڵڵا خامنەیی: هەر دوژمنێك جارێك لە ئێران بدات ئەوا 10 جار لێی دەدرێتەوە
ئایەتوڵڵا خامنەیی لە لێدوانێکدا بە بۆنەی ساڵڕۆژی کۆچی دوایی ئایەتوڵڵا خومەینی، دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیی ئیران، جەختی کردەوە کە وڵاتەکەی لە تاقیکردنەوە مووشەکییەکانی بەردەوام دەبێت و گوتی "بەرهەمهێنانی ئەو مووشەکانە دەبێتە هۆی پاراستنی ئاسایشی ئێران".
خامنەیی پێشنیاری وڵاتانی ئەوروپی بۆ دانووستان لەسەر بەرنامە مووشەکییەکانی وڵاتەکەی و هەموارکردنەوەی رێککەوتننامەی ئەتۆمیی رەتکردەوە و رایگەیاند "ئەوەی ئەوروپا باسی دەکات خەونێکی ئاڵۆزە و دەبێ بزانن خەونەکەیان وەدی نایەت".
گوتیشی: "ئیران قبووڵ ناکات هەم گەمارۆی لەسەربێ و هەمیش چالاکییە ئەتۆمییەکانی رابگرێت و هۆشداریشیدا لە ئەگەری نەمانی رێککەوتننامەی ئەتۆمیدا، چالاکییە ئەتۆمییەکانیان دەست پێدەکەینەوە".
ئەمەش دوای ئەوەدێت كە رۆژی 8/5/2018، دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمهریكا كشانهوهی وڵاتهكهی له رێككهوتنی ئهتۆمی ئێران راگهیاند و جهختی كردهوه "ئهو رێككهوتنه نهیتوانیوه رێگری له تهشهنهكردنی تیرۆریستان بكات".
K24
