توركیا ماوه‌ی ته‌واوبوونی نه‌خشه رێگای مونبج ئاشكرا ده‌كات
دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "ئیتر پێویستە ئەمریکا لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئێمە واز له قۆناغی فڕێدانی تۆپ بۆ یاریگای بەرمبەر بهێنێت".
چاویشئۆغڵو دووپاتیكرده‌وه: "پێش ھەموو شتێک بۆ ده‌ركردنی پەکەکە و یەپەگە لە منبچ کار لەسەر نەخشە رێگایەک دەکەین".
لەبارەی جێبەجێکردنی نەخشە رێگاکە وەزیری دەرەوەی تورکیا گوتی: "بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و نه‌خشه رێگایه رۆژێکی دیاری کراو ھەیە و بە پشت بەستن بە ھەنگاوەکان، باس لە کەمتر لە شەش مانگ دەکەین".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: " لەبارەی (F-٣٥) به لایه‌نی ئه‌مه‌ریكامان راگه‌یاندووه، زمانی ھەڕەشەی کۆنگرێسی ئەمریکا قبوڵ ناکەین".
راشیگەیاند، تورکیا ھەوڵی گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی منبج دەدات و گوتی: "ھەوڵدەدرێ بۆ گەڕانەوەی ئەو کەسانەی بە ھۆی گوشارەکانی پەکەکە و یەپەگە لە منبج ھەڵاتوون".
چاویشئۆغڵو ئاشكراشیكرد: "وەک پێشتر پلانی بۆ دانرابوو، راده‌ستكردنی فڕۆكه‌ی F-٣٥ لەلایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به توركیا له ٢١ی حوزەیران ئەنجام دەدرێ و ھیچ گۆڕانکارییەک له‌مباره‌یه‌وه نه‌هاتۆته ئاراوه".
وەزیری دەرەوەی تورکیا چاوش‌ئۆغڵو، ئاشکراشی کرد کە بە ھاوتا ئەمه‌ریکییەکەی رایگەیاندووە ئێف بی ئای لە بابەتی لێکۆلینەوەکان لەبارەی فەتۆ زۆر جددین"، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ پێداگیری توركیا له‌سه‌ر راده‌ستكردنه‌وه‌ی فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، رێبه‌ری رێكخراوی خزمه‌ت.
k24 -
