هەستانی گڕکان لە گواتمالا هەتا ئێستا 25 کەسی کردووەتە قوربانی
بەپێی ڕاپۆرتەکان پاش چەند کاتژمیرێک ئاسەوارەکانی ئەو گڕکانە گەیشتوونەتە سەرزەوی و هەتا ئێستا 25 گیانی لەدەست داوە و سەدان کەسی دیکەش بریندار بوون.
باس لەوە دەکرێت ژمارەیەک لە هاووڵاتیان لە هەندێ لەو ناوچانەی گڕکانەکە تێیدا ڕووی داوە، گیریان خواردووە و هێزە فریاگوزارییەکان ناتوان ڕگاریان بکەن و لەوانەیە ژمارەی قوربانیەکان بەرزتر ببێتەوە.
بەپێی گرتە ڤیدیۆ و وێنەکان ئاسەوار و کاریگەرییەکانی ئەو گڕکانە گەیشتووەتە ناو کۆمەڵگە و شوێنی نیشتەجێبوونی خەڵک و هەندێک لەو هاووڵاتیان لە ترس و بە پێی پەتی شوێنی ژیانیان بەجێ هێشتووە.
باسنیوز
