سەرۆک کۆمارێکی عەرەبی هەڵدەبژێردرێتەوە
رۆژی شەممە 2/6/2018، پەرلەمانی میسر بە ئامادەبوونی شەریف ئیسماعیلی سەرۆک وەزیران، ئەحمەد تەییبی شێخی ئەزهەر و پاپا توازرۆسی دووەم، پاپای ئەسکەندەرییە و پەتریارکی کەرازەی مەرقەسی، دانیشتنێکی تایبەت ساز دەکات.
لە دانیشتنەکەدا، عەبدولفەتاح سیسی وەک سەرۆک کۆماری میسری عەرەبی دەستبەکار دەبێتەوە و سوێندی یاسایی دەخوات.
عەبدولفەتاح سیسی لە هەڵبژاردنی مانگی 3ـی 2018 بە زۆرینەی دەنگەکان، بە سەرۆکی میسر بۆ خولی دووەم، هەڵبژێردرایەوە.
عەبدولفەتاح سیسی، دوای ئەوەی بە دەسەڵاتی سوپا و بە کودەتایەک، محەمەد مورسی، سەرۆک کۆماری میسری لە ساڵی 2014 وەلا نا، دەسەڵاتی میسری بەدەستەوە گرت.
فەریقی یەکەم عەبدولفەتاح سیسی، کە وەزیری بەرگریی وڵاتەکەی بوو، لە 3/7/2013، کودەتایەکی سەربازیی دژی محەمەد مورسی، سەرکردەی ئیخوان موسلیمین و سەرۆکی وڵاتەکەی ئەنجام دا و خۆی بوو بە سەرۆکی میسر.
باسنيوز
