لە سعودیە دوو كه‌س به چه‌قۆ په‌لامارى پۆليسێكيان داوه و دواتر ده‌ستيان گرتووه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى پۆليسدا
سايتى (سبق)ى سعووديه بڵاويكردووه‌ته‌وه، دوو كه‌س به چه‌قۆ په‌لامارى پۆليسێكيان داوه و دواتر ده‌ستيان گرتووه به‌سه‌ر ئۆتۆمبێلێكى پۆليسدا و هه‌ڵيانكوتاوه‌ته سه‌ر بنكه‌ى پۆليس له ناوچه‌كه.
دواى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى چه‌كدارى يه‌كێك له په‌لامارده‌ره‌كان بريندار بووه و به بريندارى ده‌ستگيركراوه و دووه‌ميشيان توانيويه‌تى را بكات.
K24
