عێراقی شیعی داوایەک دژی ئیسرائیل بەرز دەکاتەوە

عێراقی شیعی  داوایەک دژی ئیسرائیل بەرز دەکاتەوە
وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوایەک دژی ئیسرائیل بۆ وڵاتانی عەرەبی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەرز دەکاتەوە.



لە بەیاننامەیەکدا، کە رۆژی پێنجشەممە 31/5/2018 پێشکەشی وڵاتانی عەرەبی، ئیسلامی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کردووە، ئەحمەد مەحجوب، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق داوای کردووە یاساکانی دژی تاوانی دژە مرۆڤایەتی، بەکار بخرێن.



گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق پێی وایە سوپای ئیسرائیل تاوانی دژە مرۆڤایەتی لە دژی خەڵکی غەززەی فەلەستین ئەنجام دەدات و ئەو خەڵکە رووبەڕووی ”هێرشی دڕندانە“ بوونەتەوە.



ئەحمەد مەحجوب داوا دەکات رێگریی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بکرێت و چیتر بە بەیاننامە و ناڕەزایی دەربڕین، وەڵامی ئیسرائیل نەدرێتەوە.






باسنیوز
Top