زەڵمای خەلیلزاد: ئێران پشتگیریی قاعیدە و تاڵەبانی کردووە
خەلیلزاد کە ئەندامی حزبی کۆماریخوازە و لەگەڵ کابینەکەی ترەمپ، پەیوەندییەکی نزیکی هەیە لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە ناسەقامگیریی ئەمنی و سیاسیی ئەفغانستان کردووە و ئاشکرای دەکات ئێران لە جەند قۆناغی جیادا پشتگیریی سیاسی و سەربازیی قاعیدە و تاڵیبانی کردووە و هاوکات خۆی بە هاوپەیمانی حکوومەتی ئەفغانستانیش دەزانێت.
زەڵمای خەلیلزاد، یەکەم ئەمریکییەکی بە ڕەچەڵەک ئەفغانییە کەلە ئاستی بەرپرسیارێتیی باڵای ئەمریکا چووەتە ناخی دەزگا دەوڵەتییەکانی ئەفغانستانەوە.
خەلیلزاد، پاش هێرشی 11ی سیپتەمبەر و هێرشی ڕژێمی تاڵیبان، گرنگترین سیمای حکوومەتی ئەمریکا بووە لە بەرانبەر دۆخی ئەفغانستاندا و وەک نێردەی تایبەتی ئەمریکا لەو وڵاتە خزمەتی زۆری کردووە.
ئەو دیپلۆماتە ئەمریکییە لە بەرانبەر تاڵیباندا هەڵوێستێکی توندی هەبووە و لە دوایین پۆستی خۆیدا وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە ئەفغانستان، ڕۆڵێکی سەرەکیی لە بەهێزکردنی دەوڵەتی حامید کەرزای دا هەبوو.
باسنیوز
