هەناردکردنی نەوتی ئێران ڕۆژانە 100 هەزار بەرمیل کەمی کردووە
بەپێی ئامار و داتاکانی کۆمپانیای گواستنەوەی نەوت کەلە جنێڤە، دەری خستووە کڕیارانی نەوتی ئێران هێشتا بۆ کەمکردنەوەی داخواز و هاوردەی خۆیان لە ئێران، پەلەیەکی ئەوتۆیان نییە. گەمارۆکانی ئەمریکا لە ماوەی شەش مانگی داهاتوودا دەخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە و کڕیارانی نەوتی ئێران، دەبێ لەو ماوەیەدا ئاستی هاوردە و کڕنی خۆیان کەم بکەنەوە.
دانیل گێربر، سەرۆکی کۆمپانیای گواستنەوەی نەوت لەمبارەوە ڕای گەیاندووە، ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران رۆژانە زیاتر لە 100 هەزار بەرمیل لە مانگی ئەپریلدا کەمی کردووە، بەڵام ئێستا هیچ نیشانەیەک بۆ کەمکردنەوەی لە ئارادا نییە. ئەو کۆمپانیایە باسی وردەکاریی زیاتری کەمکردنی ئاستی هەناردەی نەوتی ئێران لە مانگی مەی یان ئەپریل نەکردووە.
پێشتر ئیران ڕای گەیاندبوو ئاستی هەناردەکردنی نەوتی لە مانگی ئەپریل 2.6 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا بووە کە ئەمە ڕێژەیە لە هەڵگرتنی گەمارۆکان لەدژی ئێران، لە ساڵی 2016 بێ وێنە بووە.
ئامارەکانی ڕۆیتەرز دەربڕی ئەوەن کە هەناردەی نەوتی خاوی ئێران، لەو کاتەوە کە ئەمریکا لە ڕێککەوتنی ناوکی هاتووەتە دەرەوە، ئاستی هەناردە لە ڕۆژێکدا گەیشتووەتە 2.5 بەرمیل لە ڕۆژێکدا، واتە ئاستی هەناردەکردنی نەوتی ئێران لە مانگی ئەپریلدا 100 هەزار بەرمیل لە ڕۆژدا بووە.
باسنیوز
