"هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له گۆڵپارێزه‌كه‌ی لیڤه‌رپوول ده‌كرێت"
دوای ئه‌وه‌ی بووه هۆكاری شكسته‌كه‌ی لیڤه‌رپوول له فایناڵی چامپیۆنزلیگ، لۆریس كاریۆسی ئه‌ڵمانیا ژیانی كه‌وتۆته مه‌ترسی و به گوێره‌ی پۆلیس شاری لیڤه‌رپوول هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌و گۆڵپارێزه كراوه.
له فایناڵی چامپیۆنزلیگ، كه تێیدا ریال مه‌درید 3 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به لیڤه‌رپوول هێنا، له‌و یارییه‌دا كاریۆس دوو هه‌ڵه‌ی كوشنده‌ی كرد، یه‌كه‌میان به ئاسانی و تۆپێكی وه‌ك دیارییه‌ك دایه كه‌ریم بێنزێما یانه‌كه‌ی به گۆڵێك دواخست، دواتر ئاسانكاری بۆ گاریس به‌یل كرد بۆ ئه‌وه‌ی گۆڵێكی دیكه بۆ ریال مه‌درید تۆمار بكات.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی سكای سپۆرتسی بریتانیا، هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن له‌و گۆڵپارێزه‌ی لیڤه‌رپوول كراوه، ته‌نانه‌ت ژیانی كه‌وتۆته مه‌ترسی و به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له پێناو سه‌لامه‌تی خۆی پارێزگاری لێ ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه لیڤه‌رپوول به‌دوای گۆڵپارێزێكی دیكه‌دا ده‌گه‌ڕێت چونكه هانده‌ران به‌رگه‌ی ئه‌وه ناگرن بۆ وه‌رزی داهاتوو جارێكی دیكه ئه‌و گۆڵپارێزه به درێسی لیڤه‌رپوول ببینن.
لۆریۆسی ته‌مه‌ن 24 ساڵ، له هاوینی 2016 له یانه‌ی ماینزی ئه‌ڵمانیا روویكرده لیڤه‌رپوول و له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه 49 یاری ئه‌نجام داوه.
k24 -
