هه‌سه‌ده و شۆڕشگێڕانی ره‌ققه ده‌بێته شه‌ڕیان
به‌گوێره‌ی زانیاریی میدیاكانی سووریا، هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ھێرشیان كردووه‌ته‌سه‌ر باره‌گای لیوای شۆڕشگێڕانی ره‌ققه له گه‌ڕه‌كی رومێله باكووری رۆژهه‌ڵاتی شاری ره‌ققه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌ر دوو هێزه‌كه له‌ژێر فه‌رمانده‌یی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كار ده‌كه‌ن، هاوپه‌یمانان بۆ دامركاندنه‌وه‌ی شه‌ڕه‌كه هاتوونه‌ته سه‌ر هێڵ و هه‌وڵیانداوه رێگه له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی بگرن.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "ره‌ققه24" هۆكاری هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كه به‌هۆی ئه‌وه‌وه بووه هێزه‌كانی هه‌سه‌ده چوونه‌ته سه‌ر ماڵی فه‌رمانده‌یه‌كی لیوای شۆڕشگێڕانی ره‌ققه و ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ش رووبه‌ڕووی ھێزه‌كه‌ی هه‌سه‌ده بوونه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌ڕ درووست بووه".
پێگه ئه‌لیكترۆنییه‌كه نوسیوویه‌تی: "دواتر هێزه‌كانی هه‌سه‌ده ته‌قه‌یان كردووه‌و خه‌ڵكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ش دژیان هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام و بۆیه‌كه‌مجار خۆپیشاندانیان له دژیان كردووه‌و داوایان كردووه له ره‌ققه بچنه ده‌ره‌وه، ناچار هێزێكی هاوپه‌یمانی نیوده‌وڵه‌تی دژی داعش چوونه‌ته ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی لیوای شۆڕشگێڕانی ره‌ققه بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به ناكۆكییه‌كانی نێوانیان بهێنن.
K24
