هاوپه‌یمانییەتی ئاكپارتی و مه‌هه‌په كاره‌سات بۆ توركیا دێنێت
ئه‌سڵی ئایدنتاشباش ئه‌مڕۆ وتارەكەی لەبارەی هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌ڵبژاردنی 24ی حوزه‌یرانی توركیا نووسیوە و ئاماژه بەوە ده‌دات كە هاوپه‌یمانی نێوان مه‌هه‌په و ئاكپارتی نابێته فریادهڕسی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئاكپارتی، به پێچه‌وانه‌وه له‌رووی ئایدۆلۆژییه‌وه كاره‌سات ده‌خولقێنێ و ناشتوانن سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنن.
ئه‌و شانازی به ده‌نگده‌ری توركیا ده‌كات، به‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا توانیویانه سزای ئه‌و لایه‌نانه بده‌ن كه ده‌یانه‌وێت تاكڕه‌وی به‌رهه‌م بهێنن.
ده‌شنووسێ "له ساڵی 1908 به‌شێكی زۆری كۆمه‌ڵگه داوای گۆڕانكارییان كرد و عه‌بدولحه‌میدیان ناچار كرد په‌رله‌مان قه‌بووڵ بكات. له ساڵی 1946 سیسته‌می یه‌ك پارتی نه‌ما و له ساڵی 1950 گه‌لی توركیا وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ جه‌هه‌په، پارتی دیموكراتیان سه‌رخست. له 1983 و دوای كوده‌تا گه‌لی توركیا وه‌كو وه‌ڵامێك بۆ ئه‌و كوده‌تایه تورگوت ئۆزاڵیان كرده سه‌رۆكی خۆیان و ده‌نگیان پێدا. له هه‌ڵبژاردنی 2015 كاتێك گه‌لی توركیا زانی ئاكپارتی به‌ره‌و تاكڕه‌وی ده‌ڕوات، بۆیه به شێوه‌یه‌ك ده‌نگیان دا كه ئاكپارتی نه‌یتوانی به ته‌نیا حكوومه‌ت پێكبهێنێته‌وه، بۆیه ده‌كرێت بڵێین بردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ناو هه‌گبه‌ی ئه‌ردۆغاندا نییه، هه‌ر كاتێك ویستی ده‌ریبكات، چونكه توركیا، رووسیا و وڵاتانی تر نییه براوه 65 بۆ 70%ی ده‌نگه‌كان بهێنێت".
ئه‌سڵی پێیوایه ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌ی ئێستە رووی له توركیا كردووه، كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی ئاكپارتی ده‌بێت، بۆیه پێشبینیكردن بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن قورسه.
باسنيوز
