ئەردۆغان داوای کڕینی لیرە لە هاووڵاتییان دەکات
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆمار و سەرۆکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە)ی دەسەڵاتداری تورکیا لە گردبوونەوەیەکی لایەنگرانیدا لە ئەرزەڕۆم، رایگەیاندووە، کە لەگەڵ گەلی تورکیا ”بە یەکەوە ئەو پیلانگێڕییە تێک دەشکێنین“.
رەجەب تەییب ئەردۆغان داوای لەو هاووڵاتییانەی تورکیا کردووە، کە دۆلار و یۆرۆیان هەیە، بچنە بانکەکان و دراوە بیانییەکانیان بە لیرەی تورکی بگۆڕنەوە.
ئەو داوایەی سەرۆک کۆماری تورکیا لەکاتێک دایە، کە بەهای لیرەی ئەو وڵاتە زۆر دابەزیوە، بەڕێژەیەک، بە بەراورد بە سەرەتای ئەمساڵەوە، %20ـی بەهاکەی لەدەست داوە و هەفتەی رابردووش بۆ کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەو داشکانە، بانکی ناوەندیی تورکیا نرخی سووی سەر لیرەی کەم کردەوە.
باسنیوز
