ڕاپۆرتیێك: سوله‌یمانى سه‌رپه‌رشتى ده‌ربازكردنى عه‌بدولمه‌لیك حووسی له یه‌مه‌ن ده‌كات
به‌پێی ناوه‌نده‌كه، دۆخى یه‌مه‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندیی حووسییه‌كان نه‌ماوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى به‌سه‌ركردایه‌تی سعوودییه توانییان یه‌كێك له‌دیارترین سه‌ركرده‌كانى حووسییه‌كان به‌ناوى “ساڵح سه‌ماد” له‌مانگى نیسانى ڕابردوو، بكوژن.
ئاماژه به‌وه‌شدراوه، كه دواى ئه‌وه‌ى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى 70%ى خاكى یه‌مه‌نیان كۆنترۆڵ كرده‌وه و دۆڕ‌انى حووسییه‌كان به ئاشكرا ده‌ركه‌وتووه‌ى، ئێران بیری له‌وه كردووه‌ته‌وه “عه‌بدولمه‌لیك حووسی” سه‌ركرده‌ى حووسییه‌كان له یه‌مه‌نه‌وه بۆ تاران ده‌رباز بكات.
سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، كه پلانێك دانراوه بۆ ده‌ربازكردنى “عه‌بدولمه‌لیك حووسی” له‌ڕێگه‌ى عومانه‌وه و ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن “قاسم سوله‌یمانى” فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى قودسى ئێرانییه‌وه سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێت.
باس‌نیوز
