فڕۆکە جەنگییەکانی هاوپەیمانان چەند بنکەیەکی سوپای سووریایان بۆردومان کرد
بەپێی ڕاپۆرت و زانیارییەکان، ئەو هێرشانەی هاوپەیمانان هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە.
هەواڵدەریی فەرەنسا بە پشتبەستن بە ماڵپەڕی سەرەکیی سووریا (سانا) ئەو هێرشانە بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە 2018/5/24 و لە ناوچەیەکی هەڵکەوتوو لە پارێزگای "دەیرەلزوور" لە ڕۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە ڕوویان داوە. بەپێی زانیاریی ئاژانسی (ڕۆیتەرز) هەندێ لەو ئامانجانە لە نزیک (تی 2) بوون کە ناوەندێکی بەرهەمهێنانی وزە لە نزیک سنووری عێراق و سووریا بووە کە لە نزیکەی 100کیلۆمەتریی ڕۆژئاوای ڕووباری فۆرات هەڵکەوتووە.
لەو ناوچەیە هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕێبەریی ئەمریکا و هێزەکانی سووریا بە پشتیوانیی ڕووسیا بە شێوەی جیاجیا سەرقاڵی بەرەنگاربوونەوەی گرووپی تیرۆریستیی داعشن.
هێشتا لەمبارەوە هاوپیەمانان هەڵوێستیان دەرنەبڕیوە و وردەکاریی زیاتریان نەخستووەتە ڕوو.
باسنیوز
