سەرۆکی ڤەنزوێلا نوێنەری ئەمریکا لە وڵاتەکەی دەردەکات
رۆژی یەکشەممە 20/5/2018 هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ڤەنزوێلا بەڕێوە چوو و تێیدا نیکۆڵاس مادۆرۆ بە سەرۆکی وڵاتەکە هەڵبژێردرایەوە.
ئەمریکا ئەو هەڵبژاردنەی بە ناشەرعی وەسف کردووە، بەهۆی دوورخستنەوەی ژمارەیەک کاندید و بایکۆتی ژمارەیەک لایەنی ئەو وڵاتە و سزای ئابووری بەسەر رژێمی ڤەنزوێلادا دەپاند.
دوای هەڵوێستی ئەمریکا، رۆژی سێشەممە 22/5/2018 نیکۆڵاس مادۆرۆ رایگەیاند، بڕیاری دا هەڵسوڕاوی کاروباری ئەمریکا لە کاراکاسی پایتەختی وڵاتەکەی دوور بخاتەوە و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش هەڕەشەی کردووە و رایگەیاندووە، هەنگاوی هاوشێوە دەگرێتە بەر.
مادۆرۆ، کە دوای کۆچی دوایی هۆگۆ چاڤێزی سەرۆکی پێشوو لە ساڵی 2013 وەک سەرۆکی ڤەنزوێللا دەست بەکار بوو، پێشتر شۆفێری پاس بووە و خۆی وەک کوڕی چاڤێز ناو دەبات و نەیاری هەڵوێستەکانی ئەمریکا لە جیهان.
ڤەنزوێلا وڵاتێکی کیشوەری ئەمریکای باشوورە. یەکێکە لە هەناردەکارە سەرەکییەکانی نەوت لە جیهان و ئەندمی رێکخراوی نەوتی جیهانی (ئۆپیک)ـە.
باسنیوز
