ئهردۆغان: زيندووكردنهوهى پرسى ناووكى ئێران قبووڵ ناكهين
ئهردۆغان گوتيشى: "ئێمە وەک تورکیا دووبارە زیندووکردنەوەی قەیرانەکان قبوڵ ناکەین بە تایبەتی پرسی ناووکی ئێران".
رەجەب تەیب ئەردۆغان، لە پرۆگرامی بەربانگ لەگەڵ باڵیۆزی وڵاتان لە ناوەندی گشتی ئاک پارتی کۆبووەوە.
لهو ميانهيهدا ئەردۆغان باسی لە لەناوبردنی چەکی ناووکی لە جیھان کرد و گوتی: "پێویستە ھەموو چەکێکی ناووکی لە تەواوی جیھان لەناوببرێن. ئەوان نزیکەی 15 ھەزار کڵاوەی ناوەکیان ھەیە و ھۆکاری ھەڕەشەن بۆسەر تەواوی جیھان".
ههروهها گوتى: "ھەروەکو چۆن 450 ناوەندی ناوەکی لە 31 وڵاتی جیاواز بۆ ئێمە ھەڕەشە نییە، ھەر بۆیەش بە مەرجی پشکنینی ناوەندی لایەنەکانی دیکەش بە شێوەیەکی چڕ، پرۆگرامى ناووكى ھەڕەشە بۆ سەر کەس درووست ناکات. له بنهڕهتدا ئهوهى مهترسييه چەکی ناووکييه كه ھەڕەشەی راستییە بۆ سەر وڵاتەکەمان و ناوچەکە".
سەرکۆماری تورکیا رایشيگەیاند، "ھەموو وڵاتێک مافی بەکارھێنانی وزەی ناووکی بە شێوەیەکی ئاشتیانە ھەیە".
جهختيشى لهسهر ئهوه كردهوه، "تا کۆتایی بەرگری لە بەکارھێنانی وزەی ناووکی بەمەبەستی ئاشتی دەکەین. پێمانوایە ھەر وڵاتێک مافی ئەوەی ھەیە. باوەڕیشمان بەوەیە کە دەبێ رێز لەو وڵاتانە بگیرێ کە دەیانەوێت پێویستی وزەی خۆیان بەم رێگایە دابین بکەن".
سەرۆك کۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی وتارەکەیدا، ئاماژهى به ههڵوێستى نوێى ئهمريكا و راگهيهندراوى وهزيرى دهرهوهى ئهو وڵاته له بارهى ئێرانهوه كرد كه دوازده مهرجى بهسهر ئێراندا سهپاندووه بۆ دهستپێكردنى گفتوگۆ و لهو بارهيهوه گوتى: "لەم چەند رۆژەی دوایی دەبینین، دیپلۆماسییەت وەک ھۆکارێکی چارەسەری قەیرانەکان بە شێوەیەکی جددی رووبەڕووی رۆچوون بووەتەوە".
K24
