به ده‌ركه‌وتنی خۆری سه‌در ئه‌ستێره‌ی سوله‌یمانی ئاواده‌بێت
به گوێره‌ی ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنای ئیرانی، ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئێران پێشوازی له ویستی گه‌لی عێراق ده‌كات له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی په‌رله‌مان و پیرۆزبایی له سه‌رجه‌م حزب و ره‌وت و هاوپه‌یمانییه سیاسییه‌كان ده‌كات له سه‌ركه‌وتنیان و به‌ده‌ستهێنانی ده‌نگی گه‌له‌كه‌یان و گه‌یشتنییان به په‌رله‌مان.
له باره‌ی بوونی ناكۆكی تاران له‌گه‌ڵ سه‌در مه‌سجدی دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و جۆره لێدوانانه هیچ بنه‌مایه‌كیان نییه و سه‌در یه‌كێكه له دۆسته نزیك و كاریگه‌ره‌كان له‌سه‌ر عێراقی دراوسێ.
روونیشی كرده‌وه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌رپرسانی ئێران له‌گه‌ڵ موقته‌دا سه‌در په‌یوه‌ندییه‌كی دۆستانه‌یه و زۆرێك له‌و به‌رپرسانه، به قاسم سوله‌یمانییشه‌وه، رێزی تایبه‌تییان بۆی هه‌یه.
پێشتر هه‌ندێك له میدیا عێراقییه‌كان بڵاویانكردووه‌ته‌وه، گوایه موقته‌دا سه‌در هه‌ڕه‌شه‌ی له قاسم سوله‌یمانی كردووه و رایگه‌یاندووه پێویسته ئه‌و به‌رپرسه‌ی ئێران عێراق جێبهێڵێت، به‌ڵام وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌و هه‌واڵانه‌ی ره‌تكرده‌وه و رایگه‌یاند، هیچ گرفتێكی له‌و جۆره نه‌بووه و له داهاتووی عێراقیش نیگه‌ران نین.
قاسم سوله‌یمانی یه‌كێكه له‌و به‌رپرسه سه‌ربازییه ئێرانییانه‌ی، خاوه‌ن گه‌وره‌ترین كاریگه‌ریی بووه له‌سه‌ر عێراق له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو و ئێستا هه‌ندێك له میدیاكان باس له‌وه ده‌كه‌ن، به ده‌ركه‌وتنی خۆری سه‌در، ئه‌ستێره‌ی سوله‌یمانی ئاوا ده‌بێت و چیتر خاوه‌ن ئه‌و كاریگه‌رییه نابێت.
به گوێره‌ی ئه‌نجامی فه‌رمی چواره‌مین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق، لیستی سائیرون به سه‌رۆكایه‌تی موقته‌دا سه‌در، ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌ر ئاستی عێراقی گرتووه، له كاتێكدا ئێران هه‌موو پاڵپشتییه‌كی بۆ ئه‌و لیستانه بووه كه نزیكن له خۆی، به تایبه‌تیش فه‌تحی هادی عامری و ده‌وڵه‌تی یاسای نووری مالیكی، به‌ڵام فه‌تح ریزبه‌ندی دووه‌مه و ده‌وڵه‌تی یاساش پێنجه‌م.
K24
