كیا ئاهەنگ دەگێڕێت بە رێككەوتنی سەرپەرشتیكردنی خولی ئەوروپا UEFA

كیا ئاهەنگ دەگێڕێت بە رێككەوتنی سەرپەرشتیكردنی خولی ئەوروپا UEFA
"كیا مۆتۆرز" گەیشتە رێككەوتنی سپۆنسەربوونی لەگەڵ خولی ئەوروپا بۆ تۆپی پێ UEFA، گەورەترین پێشبڕكێی تۆپی پێ بۆ پیشەگەران لە جیهاندا، بەمەش دەبێتە هاوبەشی فەرمیی پاڵەوانییەتییەكە. ماوەی رێككەوتنی سپۆنسەرایەتییەكە دەگاتە سێ ساڵ و لە سەرەتای وەرزی 2018-2019 و لەگەڵ یارییەكانی كۆتایی جامی ئەوروپا UEFA لە ساڵی 2021 كۆتایی دێت.

پێشبڕكێی UEFA Europa League بە یەكێك لە گەورەترین پێشبڕكێكانی تۆپی پێی پیشەگەران لە جیهان دادەندرێت، بەپێی رێككەوتنەكە "كیا مۆتۆرز" هەڵدەستێت بە دابینكردنی كاروانێك لە 90 ئۆتۆمۆبیل بۆ یارییەكانی كۆتایی جامی ئەوروپا UEFA له 2019 و 2020 و 2021، كە بەكاردەهێندرێن بۆ گواستنەوەی داوەران و بەرپرسان و شاندەكان و كەسایەتییە دیارەكان. هەروەها كیا بانگهێشتی هەزاران كەس لە هاندەران دەكات بۆ بینینی یارییەكانی پاڵەوانیەتیی ئەوروپا UEFA، لەوانەش 205 كەس لە هەوادارانی تۆپی پێی لاوان لە سەرانسەری ئەوروپا ئەوانەی كە دەتواندرێ ئامادەبكرێن بۆ رۆلگێڕان بەهەڵگرانی تۆپ لە یارییە فەرمییەكاندا و چێژوەرگرتن لەو كێبەركێیە بەهێزەی ركابەرییەكانی پاڵەوانییەتییەكە.

هەروەها كیا پشت بە تۆڕێكی جیهانی لە كەناڵەكانی بازاڕكردنی ژمێرەیی دەبەستێت بۆ فراوانكردنی چوارچێوەی بڵاوەپێكردنی ئەزموونی خولی ئەوروپی، تا بگاتە هاندەرانی تۆپی پێ لە سەرانسەری جیهاندا.

یۆنگ وون چۆ، جێگری یەكەمی سەرۆك و بەڕێوەبەری بازاڕكردن لە كۆمپانیای كیا مۆتۆرز، رایگەیاند: "ئەوە سەردەمێكی نوێ و سەرنجڕاكێشە بۆ ئێمە لە كۆمپانیای كیا كۆتۆرز و خولی ئەوروپی، هەست بە خۆشحاڵییەكی گەورە دەكەین بە بەستنی پەیوەندیی هاوبەشی فەرمی لەگەڵ ئەو خولە بۆ سێ وەرزری داهاتوو، لە كاتێكدا بەردەوامین لە پەیوەندییە بەهێزەكەمان لەگەڵ ئەو وەرزشەی كە پێشوازییەكی فراوانی جەماوەریی هەیە، نەك تەنیا لە ئەوروپا بەڵكو لە سەرانسەری جیهاندا، كە بەشدار دەبێت لە پەرەپێدانی دیدگای كیا وەك هێمایەكی بازرگانیی سەرنجڕاكێش و پڕ لە گەنجییەتی و زیندوویەتی".

هەروەها پیتەر ویلیامز، سەرۆكی بەشی چالاكییەكان و سپۆنسەری بازاڕكاری لە UEFA Events SA، رایگەیاند: "بەمنزیكانە وەرزی یەكەممان بەهاوبەشی لەگەڵ كیا
مۆتۆرز لە خولی ئەوروپا UEFA، دەستپێدەكەین كە بەگەورەترین پێشبڕكێكانی تۆپی پێی پیشەگەری لە ئەوروپا دادەنرێت بە نوێنەرایەتیی 28 وڵات لە قۆناغی كۆمەڵەكان لەو وەرزەدا. هەروەها پێشبڕكێكە یاریزانانی تۆپی پێ لەهەر گۆشەیەك لە گۆشەكانی جیهان لەخۆ دەگرێت، لەبەر ئەوە ئێمە لەهەوڵداین بۆ كاركردن لەگەڵ كیا لەپێناو دروستكردنی هاوبەشییەكی بەكۆمەڵ لەگەڵ هەواداران و هەروەها بەیەكەوە كار لەسەر بەدەستهێنانی هێز دەكەین لە رێگەی رێكخستنی یەكەم پاڵەوانییەتیی جیهانی بۆ جامی وڵاتانی ئەوروپا UEFA، كە كیا پێشكەشی دەكات و دەبێتە هەلێكی ناوازە بۆ رەواجكردن بۆ كێبەركێكە و بنەماكانی هێمای بازرگانیی سەرەكیی كۆمپانیای كیا. لە هەر وەرزێكدا پێشبڕكێكە دەگاتە ملیار بینەر لەجەماوەری تەلەڤزیۆن، كە 45%یان لە دەرەوەی ئەوروپا دەژین، لەبەرئەوە رێز لە هاوبەشەكانمان دەگرین وەك كیا مۆتۆرز كە بووە خاوەنی ئەو سەركەوتنە گەورەیە، بە فەرمی بەخێرهاتنی كۆمپانیای كیا مۆتۆرز دەكەین بۆ ناو خێزانی هاوبەشی UEFA Europa League بۆ خولی 2018-2021 و خۆشحاڵین بەكاركردن بەیەكەوە بۆ پەرەپێدانی ركابەرییەكە".

هەروەها باڵیۆزی یەكێتیی ئەوروپا بۆ تۆپی پێ و ئەفسانەی تۆپی پێ، هێرنان كریسبۆ، رایگەیاند: "من لەهەوادارە سەرسەختەكانی خولی ئەوروپا UEFA-م، بیرەوریی ناوازەم هەیە لەیاریكردن لەو پێشبڕكێیە و بگرە بەرزكردنەوەی جامە بەناوبانگەكە لە ساڵی 1999. كێبەركێكە لە هێزێكەوە بۆ هێزێكی دیكە دەگوازرێتەوە و ئێستا بە پشتیوانیی كیا مۆتۆرز، ئەمەش گوڕوتینی زیاتر دەبەخشێت. هیوای سەركەوتن بۆ كۆمپانیای كیا مۆتۆرز و یەكێتیی ئەوروپا بۆ تۆپی پێ دەخوازم لە سەرەتای ئەو هاوبەشییە ناوازەیەدا".

خولی ئەوروپا 205 یانە لە 55 وڵات لە سەرانسەری ئەوروپا لەخۆ دەگرێت، سەرنجی جەماوەرێكی تەلەڤزیۆنیی جیهانی بۆ خۆی رادەكێشێت كە دەگاتە ملیار بەشداربوو لە سەرجەم یارییەكاندا. قۆناغی كۆمەڵەكان بۆ وەرزی داهاتوو لە 20ی سێبتێمبەری 2018 دەستپێدەكات، هەرچی قۆناغی پاڵاوتنی سەرەتاییە (لەسەر بنەمای دەرچوونی دۆڕاو) لە 14ی فبرایەری 2019 دەستپێدەكات. یاریی كۆتاییش لە یاریگەی ئۆلۆمپی لە باكۆ رۆژی 29ی مایۆی 2019 ئەنجام دەدرێت، هەروەها كیا-ش چەندین چالاكیی دیكە ئەنجام دەدات بۆ ورووژاندنی زیاتر و دابینكردنی ئەزموونی دەگمەن بۆ هەوادارانی تۆپی پێ لە سەرانسەر جیهاندا.










خه ليل بله يى
Top