سەرچاوەیەك: ئێران هەڕەشە لە توركیا دەكا

سەرچاوەیەك: ئێران هەڕەشە لە توركیا دەكا
دیپلۆماتێكى ئێرانى لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەى \"ئەلوەتەن\"" كە ڕۆژنامەیەكى ڕەسمى پارتى بەعسە لە سووریا ڕاى گەیاند، ئەگەر توركیا بچێتە ناو خاكى سووریاوە ئەوا بەتوندى بەرپەرچى دەدەینەوە، ئاژانسى دۆغانى توركى ئەمڕۆ دووشەم گواستییەوە.

بەگوێرەى ئاژانسەكە دیپلۆماتە ئێرانییەكە لە لێدوانەكەیدا ڕاى گەیاند، ئەگەر توركیا بچێتە ناو خاكى سووریاوە بەتوندى بەرپەرچى دەدەینەوە و كار بەڕێككەوتنى تەناهیى هاوبەشى نێوان ئێران و سووریا دەكەین.

لێدوانى ئەو دیپلۆماتە ئێرانییە كە نەیویستووە ناوى ئاشكرا بكرێ دواى لێدوانەكەى ئەردۆغان سەرۆك وەزیرانى توركیا دێ كە ڕاى گەیاندبوو، ئەگەر لە سووریاوە هێرشیان بكرێتە سەر ئەوا دەستبەجێ دەچنە ناو خاكى سووریا، ئەمە بەگوێرەى هەمان سەرچاوە."
Top