كوفی ئه‌نان، له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، دانوستان ده‌كات
كوفی ئه‌نان، نوێنه‌ری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمكاری عه‌ره‌بی بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریا، ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی رژێمی سووریا، سه‌باره‌ت به پلانی ئاشتیی ئه‌و وڵاته و كۆتایی هێنان به شه‌ڕ و سه‌ركوتی خه‌ڵك، دانوستان ده‌كات.
ماڵپه‌ڕی بی بی سی ده‌ڵێت جیا له وتووێژی هه‌ر دوولا سه‌باره‌ت به پلانه‌كه‌ی كوفی ئه‌نان بۆ ئاشتی، ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه باس له نه‌خشه رێگای چۆنیه‌تیی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له سووریا بكرێت.
نه‌خشه رێگای گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سووریا، هه‌فته‌یه‌ك به‌ر له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی دۆستانی سووریا له پاریس، له‌لایه‌ن كوفی ئه‌نان، و دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ وڵاتانی زلهێزی جیهان، بڵاو كرایه‌وه.
پێشتر كوفی ئه‌نان، ئاماژه‌ی به‌وه كردبوو پلانه‌كه‌ی بۆ ئاشتیی له سووریا، هه‌تا ئێستا نه‌یتوانیوه كۆتایی به شه‌ڕ بهێنێت و توندوتیژی و پێكدادانه‌كان هه‌ر درێژه‌یان بووه.
