كۆنفرانسی پشتیوانی له ئه‌فغانستان، ده‌ستی پێكرد
له‌م كۆنفرانسه‌دا، وڵاتانی به‌شدار، رێگه‌كانی چۆنیه‌تیی پشتیوانی كردن له ئه‌فغانستان لێكده‌ده‌نه‌وه دوای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له ساڵی 2014، كۆنترۆڵی دۆخی ئه‌منی به هێزه‌كانی ئه‌فغان ده‌سپێرن و له‌و وڵاته ده‌كشێنه‌وه.
به‌پێی راپۆرتی بی بی سی، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا، وڵاتانی به‌شداری كۆنفرانسه‌كه له‌سه‌ر یارمه‌تیدانی ئه‌فغانستان به بڕی 16 ملیار دۆلار له ماوه‌ی 4 ساڵدا، رێككه‌ون.
كۆنفرانسی تۆكیۆ به به‌شداریی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و گه‌وره به‌رپرسانی 70 وڵاتی جیهان و له‌وانه وڵاتانی دراوسێی ئه‌فغانستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
