كلینتۆن: رووسیا و چین، ده‌بێ باجی پشتیوانی كردن له رژێمی سووریا بده‌ن
هیلاری كلینتۆن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دوێنێ دوای كۆتایی هاتنی كۆنفرانسی دۆستانی سووریا، له پاریس به رۆژنامه‌نووسانی گوت، وڵاتانی جیهان ده‌بێ به رووسیا و چین بڵێن كه باجی پشتیوانی كردن له رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌ده‌نه‌وه.
كلینتۆن، گوتی رووسیا و چین هه‌تا ئێستا پشتیوانی له رژێمی سووریا ده‌كه‌ن و له‌و بڕوایه‌دان كه پشتگیری كردن له به‌شار ئه‌سه‌د، هیچ باجێكیان ناخاته سه‌ر، بۆیه ده‌بێ به گوشاری وڵاتانی جیهان، ده‌ست له پشتیوانی كردنی رژێمی سووریا هه‌ڵگرن.
له به‌رامبه‌ردا، گنادی كاتیلۆڤ، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، له وه‌ڵامدا گوتوویه‌تی قسه‌كانی كلینتۆن به‌پێچه‌وانه‌ی رێكه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و رووسیایه له جنێڤ و كۆنفرانسه‌كه‌ش، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی یه‌ك لایه‌نه بووه.
كۆنفرانسی دۆستانی سووریا، دوێنێ به به‌شداریی نزیكه‌ی 100 وڵاتی جیهان له پاریس به‌ڕێوه‌چوو و رووسیا و چین ئاماده نه‌بوون به‌شداری له كۆبوونه‌وه‌كه بكه‌ن.
"
