كۆنگره‌ی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا له قاهیره ده‌ستپێده‌كات
ئه‌م كۆنگره‌یه له كاتێكدایه كه ئۆپۆزیسیۆنی ئه‌و وڵاته هیواخواز بوون كۆنگره‌ی جنێف-ی نێوده‌وڵه‌تی به شێوه‌یه‌كی جدی و كاریگه‌ر تر مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا بكردایه. ئه‌نجوومه‌نی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا شه‌وی رابردوو رایگه‌یاند كۆنگره‌ی جنێف پرسه‌كانی چاره‌سه‌ری پرسه‌كه‌ی به نادیاری جێهێشتووه.
ئه‌مڕۆ \"عه‌بدولباست سیدا\"" سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سوری گه‌یشته قاهیره بۆ به‌شداریكردن له كاره‌كانی ئه‌و كۆنگره‌یه، كه ئامانجی به‌ستنی یه‌كهه‌ڵوێستی ئۆپۆزسیۆنه و دهرچوونێتی له‌و دۆخه‌ی ئێستای، تاوه‌كو به دیدگایه‌كی یه‌ك ئاراسته‌یی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی ئێستا و داهاتووی وڵات بكه‌ن.
له كۆنگره‌كه زیاتر له 250 كه‌سایه‌تی كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو چینه‌كانی ئۆپۆزسیۆن ده‌كه‌ن، به‌شدارن. ئه‌مینداری گشتی كۆمكاری عه‌ره‌بی داوه‌تنامه‌ی بۆ هه‌موو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتانی عێراق، قه‌ته‌ر، كوێت، میسڕ، تونس، توركیا و فه‌ڕه‌نسا ناردووه، تاوه‌كو به‌شداری له كۆنگره‌كه بكه‌ن.
به‌پێی بڕیاری ژماره 7505ی وه‌زیرانی عه‌ره‌ب ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌به‌سترێ، كه له دانیشتنێكی نا ئاسایی له 2ی حوزه‌یرانی رابردوو رایانگه‌یاند، ئه‌مه‌ش بۆ گه‌یشتن به دیدگایه‌كی هاوبه‌ش تاوه‌كو ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بتوانن خه‌مڵاندنێكی روون و ئاشكرایان هه‌بێ بۆ قۆناغی داهاتوو.
ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی سووریا شه‌وی رابردوو رایگه‌یاند ئه‌وه‌ی له كۆنگره‌ی جنێف چاوه‌ڕێمان ده‌كرد، جوڵه‌یه‌كی باشتر بوو له‌وه‌ی ئێستا و ده‌مانویست به‌جدی و كاریگه‌رتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رژێمی سووریا بكات، به‌تایبه‌تی دووای ئه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وته خوێناوی و دڕنده‌كانی بۆ هه‌موو لایه‌ك ئاشكرا بوو.
كۆنگره‌كه‌ی پایته‌ختی سویسرا، داوای كردبوو حكومه‌تێكی گواستراو دابمه‌زرێ له سووریا، كه ئۆپۆزیسیۆنیش به‌شێك بێت له پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی، تاوه‌كو ململانێی نێوانیان له‌گه‌لا سه‌رۆكی سوریا \""به‌شار ئه‌سه‌د\"" كۆتایی پێ بێت.
له‌لای خۆیانه‌وه، هه‌ریه‌ك له مۆسكۆ و واشنتن لێكدانه‌وه‌ی جیاوازیان هه‌بوو بۆ شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و پلانه‌ی كۆنگره‌كه، به‌تایبه‌ت ئه‌و خاڵه‌ی باس له داهاتووی ئه‌سه‌د ده‌كات.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا \""هیلاری كلینتۆن\"" لابردنی سه‌رۆكی سوریا له‌پۆسته‌كه‌ی به پێویست زانی، گوتیشی پلانه‌كه بۆ دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی نوێیه، ئه‌سه‌د-یش ناتوانێ به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌وه ئه‌نجام بدات. به‌ڵام وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا \""سێرگی لافرۆف\"" پێی وایه، پلانه‌كه بۆ حكومه‌تێكی گواستراوه‌ی سووریایه و، سووریه‌كان خۆیان بڕیاری له‌سه‌ر ده‌ده‌ن نه‌وه‌ك ده‌ستی ده‌ره‌كی. هه‌ر بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌ژداری تێدا بكه‌ن، مه‌به‌ستی رووسیا وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بوو له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
له‌لای خۆیه‌وه، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا \""لۆران فابیۆس\"" نه‌مانی ئه‌سه‌د له پۆسته‌كه‌ی به پێویست ده‌زانێ و ده‌ڵێ ده‌قی پلانه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كات، چونكه باس له وه‌رچه‌رخانی سیاسی ده‌كات له وڵات‌دا، ئه‌و وه‌رچه‌رخانه‌ش به مانه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د ناكرێت."
