سکرتێری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان: تورکیا و سوریا کێشه‌کانیان له‌رێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ن
بانکی مون، دوێنێ شه‌ممه له‌باره‌ی کاردانه‌وه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به که‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فۆڕکه جه‌نگیه‌که‌ی له لایه‌ن سوریاوه، هه‌ڵوێستی ئه‌م وڵاته‌ی به باش زانی.
گوته‌بێژی رێکخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان، مارتین نهسیرکی، دوێنێ شه‌ممه، له نیویۆرگ گوتی: بانکی مون له وتووێژێکی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیادا، رێزی له هه‌ڵوێستی تورکیا سه‌باره‌ت به که‌وتنه‌وه‌خواره‌وه‌ی فڕۆکه جه‌نگیه‌که‌ی گرتووه و هه‌ڵوێسته‌که‌ی به ئه‌رێنیی زانیوه.
سکرتێری گشتیی رێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان، داوای له‌م دوو وڵاته کردووه کێشه‌که له رێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه چاره‌سه‌ر بکه‌ن و خۆ له تێکهه‌ڵچوونی سه‌ربازی نه‌ده‌ن.
تورکیا ده‌ڵێت: فڕۆکه‌که‌ی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی پێ نه‌بووه و ره‌نگه به هه‌ڵه چووبێته به‌رزایی سه‌ر سوریا و له هه‌مان کاتدا به‌ردانه‌وه‌ی ئه‌م فڕۆکه‌یه له لایه‌ن سوریاوه به پاساو هه‌ڵنه‌گر ده‌زانێت.
به‌رپرسانی تورک رایانگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه، کاردانه‌وه‌ی وردی خۆیان سه‌باره‌ت به خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆکه‌که‌یان راده‌گه‌یه‌نن.
