دوو كه‌شتیی جه‌نگیی رووسیا، ئاماده‌ن بڕۆن بۆ سووریا
به‌پێی راپۆرتێكی بی بی سی له میدیاكانی رووسیا، دوو كه‌شتیی سه‌ر به سوپای رووسیا، ئاماده‌ن له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێكدا بگه‌نه به‌نده‌ری ته‌رتووس له سووریا، كه بنكه‌یه‌كی هێزی ده‌ریایی رووسیای تێدایه.
راپۆرته‌كان ده‌ڵێن ئه‌ركی ئه‌و دوو كه‌شتییه پاراستنی ژیانی هاووڵاتیانی رووسیایه له سووریا و هه‌روه‌ها له ئه‌گه‌ری پێویستدا ده‌توانن كه‌ل‌وپه‌لی ناو بنكه ده‌ریاییه‌كه‌ی رووسیا بگوازنه‌وه.
فه‌رمانده‌یه‌كی رووسیاش گوتوویه‌تی هێزی ده‌ریایی رووسیا له هه‌ل‌ومه‌رجی نائاساییدا هاووڵاتیانی به ته‌نیا ناهێڵێت و له‌و ناوچانه ده‌ربازیان ده‌كات كه شه‌ڕ و پێكدادانی تێدابێت.
ئاژانسی هه‌واڵی فرانس پرێس ده‌ڵێت ئه‌و دوو كه‌شتییه ده‌توانن له ناو ده‌ریا و له سه‌ر زه‌وی، ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
