فه‌رمانده‌ی سوپای یه‌مه‌ن له باشوور كوژرا
به‌رپرسانی ئه‌منی و سه‌ربازیی یه‌مه‌ن رایانگه‌یاند، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، ژه‌نه‌ڕاڵ سه‌لیم عه‌لی قه‌تان، فه‌رمانده‌ی سوپای یه‌مه‌ن له باشوور و به‌رپرسی شه‌ڕ له دژی چه‌كدارانی رێكخراوی قاعیده، له هێرشێكی خۆكوژیدا كوژراوه.
به‌پێی هه‌واڵێكی بی بی سی، شایه‌تحاڵه‌كان گوتوویانه، ژه‌نه‌ڕاڵ قه‌تان له نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی و له كاتی رۆیشتنی بۆ شوێنی كاره‌كه‌ی، له‌لایه‌ن خۆكوژێكه‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر و كوژراوه.
كوشتنی فه‌رمانده‌ی سوپای یه‌مه‌ن له شه‌ڕی دژی قاعیده، دوای ئه‌وه دێت كه له چه‌ند رۆژی رابردوودا هێزه‌كانی سوپای یه‌مه‌ن توانیویانه گورزی به‌هێز له رێكخراوی قاعیده بده‌ن و دوو بنكه‌ی سه‌ره‌كیی چه‌كدارانی قاعیده له باشووری یه‌مه‌ن بگرنه‌وه.
