گفتوگۆكانی نێوان ئێران و كۆمه‌ڵه‌ی وڵاتانی 5+1 ده‌ستپێده‌كاته‌وه
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له‌وه ده‌كه‌ن كه وه‌فدی ئێرانی خوازیاری سڕینه‌وه‌ی بایكۆته‌كانن كه به دژی تاران له‌به‌رچاو گیراوه‌و هه‌روه‌ها ئێران داوا ده‌كات كه مافی پیتاندنی یۆرانیۆمی پێبدرێت.
دوێنێ وه‌فدی دانوستانكاری ئێرانی به سه‌رپه‌رشتی سه‌عید جه‌لیلی ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی گه‌یشته مۆسكۆ بۆ ئه‌وه‌ی له خولی سێیه‌می دانوستانه‌كان كه ماوه‌ی 2 رۆژ ده‌خایه‌نێت به‌شداریبكه‌ن.
خولی یه‌كه‌می گفتوگۆكان له ئه‌سته‌نبولی توركیا ده‌ستیپێكردو خولی دووه‌میش له به‌غدای پایته‌ختی عیراق كۆتایی پێهات و خولی سێیه‌میش ئه‌مڕۆ له مۆسكۆی پایته‌ختی روسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
