ئۆسلۆ..پێنجه‌مین فێستیڤاڵی زه‌وی رێكده‌خرێت
ئه‌و فێستیڤاڵه‌ی ئه‌مساڵ پێنجه‌مین فێستیڤاڵه كه له شاری ئۆسلۆ رێكده‌خرێت و رێکخراوی گه‌شه له یه‌که‌م ساڵی دامه‌زراندنییه‌وه زۆر چالاکانه به‌شدارییان کردووه‌و هه‌میشه نمایشی خۆیان پێشکه‌شکردووه وه‌ک جۆره‌کانی هه‌ڵپه‌ڕکێ و له‌به‌رکردنی جلوبه‌رگی کوردی و پێشکه‌شکردنی خواردنی کوردی به جۆرێك كه ساڵانه هه‌ڵپه‌ڕكێی کوردی جۆش و خرۆشێکی وا ده‌خاته ناو ئاماده‌بووانه‌وه که زۆربه‌ی نه‌ته‌وه‌کانیش له گه‌ڵیاندا به‌شدارده‌بن له هه‌ڵپه‌ڕکێکه‌دا.
